سعودیە‌ پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریا ئاسایی دەكاتەوە

ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز

دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییەكانی نێوانیان، عەرەبستانی سعودیە بڕیاریدا پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بكاتەوەو باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق بكاتەوە، حكومەتی سوریاش رەزامەندی داوە لەسەر كردنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە ریاز.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەچەند میدیایەكی جیهانی بڵاوكراونەتەوە، سعودیە دوای چەند رۆژێك لە بڕیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران، بڕیاریداوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریاش ئاسایی بكاتەوەو هاوكات بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەویە ئەو وڵاتەدا بكات.

كرانەوی سعودیە بەڕووی سوریا، كە لەدوای رووداوەكانی ساڵی 2011ی ناوخۆی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەكانی لەگەڵی پچڕاندبوو، هاوكاتە لەگەڵ ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەی كە ئوردن دەیدات بەمەبەستی گەڕاندنەوەی سوریا بۆناو جیهانی عەرەبی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، كە بەم دواییە هەریەك لە عومان و ئیمارات بڕیاریاندا باڵیۆزخانەكانیان لە دیمەشق بكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *