ماکرۆن: یاخیبوون لەسەر شەقامەکان لە دژی یاسا قبوڵ ناکەین

ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز

سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، بەھیچ شێوەیەک یاخیبوون لەسەر شەقامەکان لەدژی یاسا قبوڵ ناکەن و ئەوەی دژی یاسا بێت باجەکەی دەدات.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە دژی یاسای خانەنشینی رایگەیاند، حکومەتی فەڕەنسا ھەر کارێک لە بەرژوەندی ھاوڵاتیان و مووچەخۆران و خانەنشینان بێت دەیکات و ھیچ کاتێکیش گوێ بەوە نادات ئاستی جەماوەری کەم ببێتەوە لەسەر کاری باش کە رەنگە لە بەرژوەندی ھەندێ کەس نەبێت، بەڵکو ئەوەی گرنگە بەرژوەندی گشتیی فەڕەنسایە.

وتیشی، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەرەو ئەوە دەچن گرژی و ئاڵۆزی و ئاژاوە دروستبکەن، بەڵام بەھیچ شێوەیەک یاخیبوون لەسەر شەقامەکان لەدژی یاساکان قبوڵ ناکەن و ئەوەی دژی یاسا بێت باجەکەی دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *