پەرلەمانی عێراق: هەفتەی داهاتوو یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکرێتەوە

ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممەی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە، بڕیارە شەوی شەممە کاتژمێر 8:30 کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تێیدا دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکلابکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نیوەشەوی یەکشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی درێژخایەندا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 ئەنجامبدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *