جوتیارانی كەركوك دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز

خۆپیشاندانی جوتیارانی كورد و توركمانی گوندی تۆپزاوەی كەركوك لەبەردەم فڕۆكەخانەی كەركوك دەستیپێكرد.

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی جوتیارانی گوندی تۆپزاوە دژی بڕیارێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقە كە زەوییەكانیانی داوەتە وەبەرهێنەرێك بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون.

راشیگەیاند، جوتیاران سوورن لەسەر هەڵوێَستی خۆیان و ئامادەنیین زەوییەكانیان بەجێبهڵێن و چەند بەڵگەیەكیان خستووەتەروو كە ئەو زەوییانە موڵكی باوباپیرانیان بووە و ئامادەنین دەستبەرداری بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *