نرخی نەوت دابەزی

ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز

لەبازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی ترسی ئەگەری زیادەڕۆیی لە دابینکردنی نەوت، بەتایبەت دوای لێدوانەکەی وەزیری وزەی ئەمریکا کە ڕایگەیاند، ڕەنگە ساڵانێکی زۆر بخایەنێت بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت کە دەکاتە رێژەی 0.6% دابەزی و گەیشتوەتە 75.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 52 سەنت کە دەکاتە رێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە 69.44 دۆلار. 

هێشتا هەردو جۆرەکەی نەوت، هێشتا لەسەر ڕێگان بۆ تۆمارکردنی قازانجی هەفتانە کە لە نێوان 3-4%یە، بەراورد بە گەورەترین دابەزینی هەفتانە لە چەند مانگی هەفتەی ڕابردودا بەهۆی قەیرانی کەرتی بانکی و ترسی ئەگەری پاشەکشە.

جێنیفر گرانهۆڵم وەزیری وزەی ئەمریکا بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند، “ئەمساڵ سود لە دابەزینی نرخی نەوت ئەستەمە، ئەو فرۆشتنانەی ساڵی ڕابردو لەلایەن جۆو بایدن سەرۆک کۆماری عێراقەوە دەرهێنرا، پشکی نەوتی بۆ نزمترین ئاستی لە ساڵی 1983ەوە ئاڕاستەکرد”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *