سەدر بۆ سەرکردەکانی رەوتەکەی: گەشتی دەرەوەی عێراق مه‌كه‌ن
ئاسۆ ره‌حمان: ده‌نگ نیوز
موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدر داوای لە هەشت سەرکردەكانی رەوتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ دەرەوەی عێراق و دەڵێت، “کار و کۆبونەوەی گرنگمان هەیە”.
حەسەن عەزاری، سەرۆکی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فراكسیۆنی رەوتی سه‌در لە پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، “موقتەدا سەدر داوای لێکردم کە مستەفا یەعقوبی، بەرپرسی ئیدارە لە حەنانە ئاگاداربکەمەوە ئەم سەرکردانە بە ناوەکانی، مەحمود جیاشی، حەیدەر جابری، عون نەبی، حەسەن عەزاری، جەلیل نوری، ئەعمەد متیری، کازم عیساوی، موئەیەد ئەسەدی، گەشتی دەرەوەی عێراق نەکەن لە ماوەی مانگی رەمەزاندا بۆ کار و کۆبونەوەی گرنگ تایبەت بە کاری گشتی و تایبەتی”
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای کردوە پابەندبن بە مانگی رەمەزان و کۆبونەوەی گرنگ، لە کاتی ئامادەنەبونی هەریەک لەو سەرکردانە ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست ئەنجام بدەن.
حەسەن عەزاری باسی له‌وه‌شكردوه، “موقتەدا سەدر داوای لێکردم لە راگەیەندراوێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوکی خۆی بە زوترین کات بڵاوبکەمەوە”.
ئه‌و داوایه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كان ده‌دات، كه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و دوێنێش له به‌غدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد.