لە بەریتانیا ٣٠ حاڵەتی نوێی خوێن مەین تۆمار دەكرێت
لە بەریتانیا ٣٠ حاڵەتی نوێی خوێن مەین لەناو ئەو كەسانەدا تۆماردەكرێت كە ڤاكسینی ئەسترازینیكایان بەكارهێناوە.
ناوەندە تەندروستییەكانی بەریتانیا ئاشكرایانكرد، ٢٥ حاڵەتی نوێیان دەستنیشانكردووە، كە كەسەكان دوای وەرگرتنی ڤاكسینی ئەسترازینیكا كە هەر دروستكراوی ناوخۆی بەریتانیایە، دووچاری خوێن مەرین بوون، ئاماژەیان بەوەشكرد، سەرەتا حاڵەتەكان پێنج حاڵەت بوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات ٢٥ حاڵەتی تر زیادی كردووە.ئەوە لە كاتێكدا ڤاكسینی ئەسترازینیكای بەریتانی، لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت، لە ماوەی ڕابردووشدا بەهۆی دەركەوتنی خوێن مەین لە نێو ئەو كەسانەی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە، لە چەندین وڵات بەكارهێنانی ڤاكسینەكە ڕاگیرا، لە ئەڵمانیاش ٣١ كەس كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتبوو، دووچاری خوێن مەین بوون، ٩ كەسیان گیانیان لە دەستدا.