بزووتنەوەی گۆڕان داواكاری هەیە
بزووتنەوەی گۆڕان داوا لەحكومەتی فیدراڵ و هەرێم دەكات پابەندبن بەیاسای بودجە. هاوكات داوای گەڕانەوەی سەرجەم داهاتەكان بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم دەكات.
بزووتنەوەی گۆڕان لەراگەیەندراوێكدا كەلەرێی دلێرعەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەكە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:” پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، بەرهەمی یەكڕیزی لایەنە كوردستانیەكان و پشتیوانی نوێنەرانی كورد و، تیمی دانوستانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. بەتایبەت ھەوڵە بەردەوامەكانی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێم كە بناغەی ئەم رێككەوتنە بەشێك بوە لە پڕۆژەی رێككەوتنی بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی (2020).”
“ئێمە لەكاتێكدا لەگەڵ جێبەجێ كردنی تەواوی ماددە و بڕگەكانی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداین، داوا دەكەین هەردو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ پابەندبن بە یاسای بودجەوە، لەپێناو ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و خەڵك.”
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:” بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانیش جەخت لەسەر سەرپێخستنی چاكسازی گشتگیر و گەڕانەوەی سەرجەم داهاتەكان بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم دەكەینەوە، بەشێوەیەك ئەم ھەنگاوانە ببنە فاكتەری نەهشێتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.”