وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌، ئیگنازیۆ كاسیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا به‌سه‌ردانێك بگاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن هاوتا عێراقیه‌كه‌یه‌وه‌ پێشوازی لێده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌، ئیگنازیۆ كاسیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا به‌سه‌ردانێك بگاته‌ به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پێشوازی لێده‌كرێت.دوای كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سویسرا له‌به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دوای كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سویسرا له‌به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.

به‌گوێره‌ی میدیا عێراقیه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا به‌ئامانجی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌ و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببێته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *