هێرشبەرەكەی سەر باڵەخانەی كۆنگرێسی ئەمریكا كوژرا
ئەو هاووڵاتییەی بە ئۆتۆمبیلەكەی خۆی كێشا بە بەربەستێكی بەردەم باڵخانەی كۆنگرێسی ئەمریكاو دوو پۆلیسی بریندار كرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەی لێكراو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 2-4-2021، هاووڵاتییەك بەهۆكارێكی نادیار بە ئۆتۆمبیلەكەیەوە خۆی كێشا بە بەربەستێكی بەردەم باڵەخانەی كۆنگرێسی ئەمریكاو دوو پاسەوانیشی بریندار كرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پاسەوانی باڵەخانەكەوە تەقەی لێكراو برینداربوو.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، دوای گەیاندنی هێرشبەرەكە بە برینداری بۆ نەخۆشخانە، لەوێ بەهۆی كاریگەریی برینەكەی گیانی لەدەستدا.
لەكاتی هێرشەكەدا، باڵەخانەی كۆنگرێس لەترسی هێرشی چەكداری، داخراو هەردوو دەروازەی چوونە ناوەوەو هاتنە دەرەوەی بەربەست كراو هێزێكی زۆری ئەمنییش لە دەوروبەری باڵەخانەكە جێگیركران.