فراكسیۆنی یەكێتی: پێویستە كوردانی فەیلی قەرەبوو بكرێنەوە
٤١ ساڵ تێدەپەرێت بەسەر ڕاگواستن و كۆچپێكردنی، زیاتر لە ٢٠ هەزار كوردی فەیلی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای قەرەبووكردنەوەیان دەكات.
٢ی نیسانی ساڵی ١٩٨٠، ڕژێمی بەعس زیاتر لە ٢٠ هەزار كوردی فەیلی كە زۆرینەیان گەنج بوون، لە پارێزگاكانی بەغداد و پارێزگاكانی تری عێراقی بەرەو ئێران ڕاگواست و بەشێكی زۆریان لەناوچوون و بێسەروشوێن بوون.
فراكسیۆنی یەكێتی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، فەیلیەكان هەمیشە پێشەنگی خەبات و قوربانیدان بوون دژی ڕژێمی دیكتاتۆری. ڕاشیگەیاند، تا ئێستا وەك پێویست ئاوڕ لە كوردانی فەیلی نەدراوەتەوە و لە هەندێك ئاستدا فەرامۆش كراون، بۆیە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان عێراق، بە جدی كار بۆ قەرەبووكردنەوە و خزمەتكردنی زیاتری كوردانی فەیلی بكەن.