ئەمریكا و عێراق پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لەگەڵ عێراق پەرە بە پەیوەندییەكانی نێوانیان بدەن، چونكە ئەو وڵاتە هاوبەشێكی ستراتیژی ئەمریكایە.

نید برایس وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا ئەو رێككەوتنانە لەبەرچاودەگرێت كە لە گفتوگۆكانی پێشودا لەگەڵ عێراق لەسەری رێككەوتوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ عێراق لە بواری وزە رێككەوتنیان هەیەو بەهیوان ئەو رێككەوتنە ببێتە هۆكاری ئەوەی عێراق چیتر لەو بوارەدا پشت بە ئێران نەبەستێت.

واشبڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە چەند كۆبونەوەو گفتوگۆیەك لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *