هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب – نیسان، بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە باوک و کوڕێکدا کە پیادەبوون و بەوهۆیەشەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە پیکابێکی دیکەدا لە جۆری دێر کە وەستاوە، زیانی مادی بەو ئۆتۆمبێلەش گەیاندووە.

لە هەرێمی کوردستاندا ساڵانە بە سەدان هاوڵاتی لە ڕووداوەکانی هاتووچۆدا گیان لەدەستدەدەن، کە زۆربەی کات هۆکاری ڕووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خراپی ڕێگاوبانەکان دەگەڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *