توركیا پەرلەمانتارێكی پێشووی هەدەپە دەستگیر دەكات

میدیاكانی باكوری كوردستان بڵاویانكردەوە، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەكانی توركیا، هەڵیانكوتاوە سەر ماڵی “عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو” پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” و دەستگیریان كردووە، كە پێشتر بە فەرمانی دادوەر لە ماڵەكەی خۆیدا لە ژێر چاودێریدا بووە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، دەستگیركردنی پەرلەمانتارەكەی پێشووی هەدەپە، بۆ جێبەجێكردنی سزاكەیەتی كە بە تۆمەتی بانگەشەی تیرۆر، سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیكردنی بۆ دەرچووە.

عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە، مانگی ڕابردوو بەهۆی فشارەكانی حكومەتی توركیا و بریاری دادگا بۆ زیدانیكردنی، ئەندامیەتی پەرلەمانی لە دەستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *