مامۆستایان دەتوانن بێ بەرامبەر پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكە دەكات پشكنینی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی وەفا ئەنجام بدەن بێ بەرامبەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت :” ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكە دەكەین كە دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی (وەفا) بكەن بەمەبەستی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.”

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە :” پشكنینیەكە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە تەندروستی سەلامەتیان و بێبەرامبەر بۆیان ئەنجام ئەدرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *