پێنج چەكداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین كوژران
سوپای عێراق رایگەیاند، پێنج چەكداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، كوژراون و چەند حەشارگەیەكی ئەو رێكخراوەش خاپوور كراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، دوو حەشارگەی داعشیان لە دۆڵی سەرسار لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، بۆردومانكردووە.
بەپێی راگەیەنراوەكە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، وێرای خاپووركردنی دوو حەشارگەكە، ھەروەھا دوو تیرۆریستی داعشیش كوژراون.
ئاماژە بەوەشدراوە،ھێزەكانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسپۆنەكانی سەڵاحەددین، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی عیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە:”لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، سێ تیرۆریستی داعش كوژراون، ھەروەھا حەشارگەیەكیش خاپووركراوە”.