عیراق گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عیراق و وڵاتی چین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 3-4-2021، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ناسر حسێن، وه‌زیری گواستنه‌وه و كیفاح حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق سه‌رجه‌م ڕه‌زامه‌ندییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوان عیراق و چین وه‌رگیراون.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كردنی سه‌رجه‌م مه‌رجه ته‌ندروستییه كارپێكراوه‌كان له‌لایه‌ن ته‌ندروستی چینه‌وه و به په‌یڕه‌وكردنی ڕێكاری نوێ بۆ گه‌شتكردنی عیراقییه‌كان بۆ چین.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شداوه، سه‌ره‌تا له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت و كاریش ده‌كرێت بۆ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شته‌كان تاوه‌كو زۆرترین گه‌شتیار له‌خۆی بگرێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئاشكراشیكردووه، كار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسمانی و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكانیش ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین، عیراق یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین راگرت، له ئێستاشدا به‌ره‌سمی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.