نه‌شته‌رگه‌ری بچوککردنەوەی گەدە سوودی هه‌یه‌ یان زیان؟

بچوک کردنەوەی گەدە ، ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ چارەسەری ، ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن و  سەرکەوتوو نابن لە دابەزاندنی کێشیان بە ڕێگاکانی تر، دكتۆر شێركۆ پسپۆڕی نەشتەگەری و نەشتەرگەری بەنازوور له‌م بابه‌ته‌دا سوودی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ باس ده‌كات.

بە بەکارھێنانی نازووری سک لە ڕێگای چەند کونی بچوکەوە ئەونەشتەرگەریە ئەنجام دەدرێت، بە نزیکەیی ٨٠٪ گەدە دەبڕدرێ، پاشان کێش دەست بە دابەزین دەکات لە شەش مانگی یەکەم رێژەیەکی زۆری کێشی کەم دەکات و بەردەوام دەبێت تا نزیکەی ١٨ مانگ ڕێژەی ٦٥٪ بۆ ٧٥٪ ی کێشی زیادی دادەبەزێت.

جگە لە بەخشینی لەش و لاری جوان و نەمانی قەڵەوی ، بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان لە شەکرەی جۆری دووەم و زیاد بوونی فشاری خوێن رزگاریان دەبێت و چیتر دەرمان بەکار ناھێنن. نەمانی قەڵەوی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و منداڵ نەبوون و شێرپەنجە.

ئەو نەشتەرگەریە ئەنجام دەدرێ بۆ ئەو  نەخۆشانەی کە رێژەی بارستەی لەشیان لە سەرووی ٤٠ ە( ئەو ڕێژەیە دەردەچێت لە ئەنجامی دابەشکردنی کێشی لەش بە کیلۆگرام بەسەر دووجای باڵای لەش بە مەتر)، یاخود رێژەی بارستەی لەش لە ٣٥ ە، بەڵام نەخۆشەکە لە ھەمان کاتدا شەکرەو زیاد بوونی فشاری خوێنی ھەیە، یان دووچاری کێشەو داخورانی جومگەی ئەژنۆکانی بوە بە ھۆی زۆری کێشیەوە.

ئەوانەی ئەو نەشتەرگەریەیان بۆ ئەنجام دەدرێ نابێت قەڵەویەکەیان بە ھۆکاری بەکارھێنانی دەرمان یان  نەخۆشی  وەک تێکچونی ھۆرمۆنەکان بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *