پێنج ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی تووشی كۆرۆنا بوون
پێنج ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی كۆرۆنابوون، ئەوەش لەكاتێكدا دێت شەوی رابردوو (رەمزی شەعبان) ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە توركیا كۆچی دوایی كرد.
عەلی حسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” هەر یەك لە ئازاد بەرواری، ڕێبوار یەڵدا، مەحمود محەمەد، كەریم شەنگالی و زەعیم عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.”
وتیشی:”دۆخی تەندروستی هەموویان جێگیرە و بەرەو باشبوونەوە دەڕۆن.”