به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه: هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌رناگرن
ه‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دواین زانیاریه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرا كردوو هۆشداریی له‌زیادبوونی حاڵه‌ته‌كاندا .
ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆڕۆنا كه به جۆری ئینگلیزی ناسراوه، بڵاو بوونه‌وه‌ی سێ هێنده‌ی جۆری پێشوو خێراتره، بڕیارمانداوه به‌ستنی ماسك بكرێته ئیجباریی، له‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بڕیارمانداوه به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌نده‌كان ده‌بێت ماسك بكه‌ن و بۆ سه‌ردانیكه‌رانیش گه‌ر ماسكی پێنه‌بێ نابێت بچێته ناو دامه‌زراوه‌كه، گه‌ر زۆر ناچار بكرین ئه‌و سزایانه‌ی كه هه‌یه جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین
وتیشی:147بازنه‌ی ڕه‌ش به دیواری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا درووستمانكردووه هێمای گیان له‌ده‌ستدانه، خه‌ڵك ده‌توانێت ڕێگری له زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه بكات، به‌وه‌ی كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ڤاكسین ڕایگه‌یاند: پێویسته هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن و له‌م هه‌فته‌یه‌دا 29تووشبوو هه‌بوون و شه‌ش له‌و كه‌سانه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و یه‌كێكیان دۆخی ته‌ندرووستی خراپه، له‌كۆی 3هه‌زار ڤاكسین نزیكه‌ی 40ڤاكسین وه‌رگیراوه، هاووڵاتیان و كارمه‌ندانی ته‌ندروسیش وه‌ك پێویست به‌ده‌م وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌وه نایه‌ن، كه داوامان كردووه له‌حزبه‌كان و ڕێكخراوه‌كان هۆشیاری زیاتر بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه وتیشی:قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ په‌یوه‌سته به ژماره‌ی تووشبوانه‌وه، ئێمه ڕێژه‌ی سه‌دی وه‌رده‌گرین بۆ 10نه‌خۆش 100نه‌خۆش وه‌رده‌گرین، گه‌ر ئاماره‌كان زیاتر ببن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
له‌كۆتایشدا وتی: بۆ یادی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا. نۆقته‌ی ڕه‌شمان بۆ دانان، هیواده‌خوازین خه‌ڵك خۆی بپارێزێت، ڤاكسین وه‌ربگرێت، گوێ به‌زانیاری هه‌ڵه‌نه‌دات.