پێشنیاز دەكرێت مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بكرێت
بۆ بەرگرتن لە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی، پێشنیاز دەكرێت مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بكرێت.
بۆ بەرگرتن لە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق پێشنیاز دەكات مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی عێراق بە دۆلار دابەش بكرێت.
عەدنان زەرفی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران وتی، پێشنیازێك هەیە مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بكرێت، بەڵام دەبێت دژی بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجەی گشتی ٢٠٢١ نەبێت.وتیشی، دۆسیەیەكی لەو جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نەختینەیی بانكی ناوەندی لە پڕۆسەی ئاڵووێری دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی.