شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لە ئێران ڕاگەیەنرا

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایانگەیاند شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا له ئێران دەستی پێكردووە و ڕێژەی تووشبووان و گیان‌ لە دەستدانیش زۆر زیاتر دەبێت له شەپۆلەكانی پێشوو.

وتەبێژی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناش ئەوەی ئاشكراكرد، كە له لووتكەی شەپۆلی سێهەمدا ڕۆژانه دوو هەزار و ٣٠٠ كەس پێویستییان به نەخۆشخانەبوو، بەڵام له ئێستادا و له سەرەتای شەپۆلی چوارەمدا ڕۆژانه ٣ هەزار و ٥٠٠ كەسی تووشبووی ڤایرۆسەكە پێویستیان بە نەخۆشخانەیە و ئەمەش له كاتێكدایه كه هێشتا نەگەیشتووینەته لووتكەی شەپۆلی چوارەم.ژمارەی شاره قەیرانە ئاوییەكانیش بەردەوام له بەرزبوونەوەدایە ‌و هۆشداری دراوه كه شاری تارانی پایتەختیش بەم زووانە له حاڵەتی پرتەقاڵییەوه دەبێته سوور.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *