ده‌میرتاش: بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر توركیادا بگرێت
سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كانى توركیا ئاشكرایانكرد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان هۆشدارى له‌باره‌ى ئه‌و فشارانه‌وه داوه كه پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست له‌به‌رامبه‌ر پارتى ده‌سه‌ڵاتدار پیاده‌ى ده‌كات تاوه‌كو كۆنترۆڵى ده‌سه‌ڵات بكات و جارێكى تر دروستبكرێته‌وه.
ده‌میرتاش راشیگه‌یاندووه كه پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه سوودمه‌ند بێت له‌پشتبه‌ستنى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، جه‌ختیشى كرده‌وه كه پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست له‌هێنانه‌دى ئامانجه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه، ده‌میرتاش جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌وه كه پێویسته پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى توركیا له‌سه‌ر خاڵى هاوبه‌شى نێوانیان بگه‌نه رێككه‌وتن كه خۆى له به‌ها دیموكراتییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌و پێویستیشه له‌ئێستادا هاوپه‌یمانییه‌ك دروستبكه‌ن و چاوه‌ڕێى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2003 نه‌كه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارته‌كان كه شه‌ڕ بۆ دیموكراتیه‌ت ده‌كه‌ن، یه‌كبگرن.
له‌باره‌ى داخستنى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لانه‌وه، ده‌میرتاش رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ داخستنى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان ئاماژه‌یه‌كى تره له‌دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان و پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌و پره‌نسیپانه‌ى پارته‌كه‌یانى له‌سه‌ر دامه‌زراندووه.
وتیشى: یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانى داخستنى پارتى گه‌لانى دیموكرات وروژاندنى بگره‌وبه‌رده‌یه له‌نێوان پارته نه‌یاره‌كان و لاوازكردن و دابه‌شكردنیى.
ئه‌وه‌ى جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌م رۆژانه‌ى رابردوودا، حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌ده‌م ژماره‌یه‌ك له‌داوكارییه‌كانى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه‌وه چووه، له‌نێویشیاند، به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكارى بووه بۆ داخستنى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان و بێبه‌شكردنى 600 ئه‌ندامى ئه‌و پارته له‌كارى سیاسى، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ 10 له‌و جه‌نه‌راڵانه كردووه كه ئیمزایان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك كردووه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ى كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ى مۆنترۆ ره‌تكردۆته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى باخچه‌لی داوایكردبوو سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى ئیمزایان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه كردووه‌و بریتین له 104 ئه‌فسه‌رى خانه‌نشین، پله‌كانیان لێسه‌نرێته‌وه‌و له‌مووچه‌ى خانه‌نشینى بێبه‌ش بكرێن.