كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ٢٥٠ حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماری نوێی سەبارەت بە تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتیەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا ٢٥٠ حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە ١١٠ حزبیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێشكەشكردووە.هەروەها، ٣٠ هاوپەیمانیەتی سیاسی پەسەندكراون، كە ٨ هاوپەیمانیەتیان داوای بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن پێشكەش كردووە. ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەبچێت.