لە سلێمانی زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمان له‌ناوبردران
دەنگ نیوز: سلێمانی
قائیمقامەیتی سلێمانی زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمان لهناودەبات کە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
قائیمقامەیتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌چوار مانگی رابردوودا و به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانە له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا بگرن كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون .
لەوبارەیەشەوە، د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاندووە، به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له چوار مانگی رابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (100) هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون .
ئاماژەی بەوشکردووە، جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له ماوه‌به‌سه‌رچوو، بێ سه‌رچاوه و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتووه.
روونیشیكردووەتەوە، له چوار مانگی رابردوودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (280) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌مو ئه‌و شوێنانه ئه‌نجامداوه کە هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، له‌و ژمارەیە (120) سه‌رپێچی و (45) داخستن و (15) ئاگاداركردنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه، دوو شوێن رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی راشیگەیاندووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان، له‌ناوده‌برێت