مۆنۆمێنت وگۆڕستانی ئەنفالكراوان نۆژەندەكرێتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی بە گوژمەی (558،835،500) پێنج سەد و پەنجاو هەشت ملیۆن و هەشت سەد و سی و پێنج هەزار و پێنج سەد دینار تەرخانكرد بۆ نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنت و چاككردنی گۆڕستانی ئەنفالكراوان.

بەگوێرەی نوسراوێك كە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممەمە دەرچوە، رەزامەندی دراوە لەسەر نوسراوێكی وەزارەتی دارایی بۆ تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ (دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبەت بە روفاتی 17 ئەنفالكراو، چاككردنی گۆڕستانی ئەنفالكراوان، نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ و لێدانی بیری ئیرتیوازی لە مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ).

ئەوەش هاتووە، بودجەیەك بەگوژمەی (558،835،500) پێنج سەد و پەنجاو هەشت ملیۆن و هەشت سەد و سی و پێنج هەزار و پێنج سەد دینار بەنەختینەیی و بە قۆناغ بۆ هەر چوار پڕۆژەكە خەرج دەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *