ڕێگری لە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرا بچێتە ناو پەرلەمان

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ئەمڕۆ ویستویەتی بچێتە پەرلەمان بۆ کۆبونەوە،بەڵام پۆلیسەکان پێان وتووە بەبڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆت نیە بچیتە ژورەوە
کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەردەم پەرلەمان قسەی بۆ رۆژنامەنوسان کرد و وتی ڕێگریکردن لە من نایاساییە چونکە ئەگەر بمەوێ داوای لێبوردنیش بکەم دەبێت بچمە ژورەوە.

وتیشی بەپێی بڕیارەکەی دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان کە  لەدژی من دەرکراوە دەڵێت نابێت بەشداری دانیشتنەکان بکات نەک نەهێڵن بچمە ناو پەرلەمان و بچمە ژوری فراکسیۆنەکەمان.

کازم فاروق ڕاشیگەیاند بڕیارەکەی پەرلەمان و ڕێگریکردن لەچوونە ژورەوە نایاساییە ،چونکە ئێمە بە نوێنەری خەڵکین و بەدەنگی خەڵک هاتووین.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستاندا کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوەکانی داکەند و ویستی بیگریتە سەرۆکایەتی پەرلەمان،دواتر دانیشتنەکە گرژی تێکەوت و بەدەنگی 73 ئەندامی پەرلەمان بڕیاردرا هەتا کازم فاروق داوای لێبوردن نەکات نابێت بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات.

لەبارەی ئەوەی ئایا لەبەرامبەر ئەو کارە داوای لێبوردن دەکات،کازم فاروق وتی هەتا قیامەت داوای لێبوردن ناکەم، چونکە بەوتەی خۆی لەسەر داواکاری و بەرگریکردن لە مافی خەڵک ئەو کارەی بەرامبەرکراوە.  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *