وەزارەتی رۆشنبیری سێ بەرنامەی تیڤی راگرت

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەراگرتنی چەند بەرنامەیەكی تایبەت بە بانگهێشتكردنی كچە مۆدێلەكان لەكەناڵەكانی ( كۆڕەك، كورد ماكس و نێت تیڤی).

بەگوێرەی نووسراوێك كە واژۆی ( شێروان عەوڵا خورشید) بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە بەوەكالەتی لەسەرە، بڕیاردراوە هەریەك لە بەرنامەكانی ( نێت گرام- لە كەناڵی نێت تیڤی، شۆ مەگەزین- لەكەناڵی كورد ماكس و نایت شۆ لەكەناڵی كۆڕەك) كە تایبەتن بە بانگهێشتكردنی كچە مۆدیڵەكان رابگیرێن بەهۆی ئەوەی :” پێچەوانەی نەریت و ئادابی گشتییەو زیان بەكۆمەڵگا دەگەیەنێت و شیرازەی خێزان تێكدەدات.”

وەك لەنووسراوەكەدا هاتووە، پێویستە دەستبەجێ ئەو بەرنامانە بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێن و دواتر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆك و ستایلەكانیدا بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *