توشبوون بە كۆرۆنا لەناو منداڵاندا لە هەڵكشاندایە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان لە سلێمانی تایبهت به بڵاوبونهوهی كۆرۆنا لهناو منداڵاندا دەڵێت “ئامارەكان لە هەڵكشاندان، بەڵام بەشێك لە حاڵەتەكان سوكن و پێویست بە سەردانیكردنی نەخۆشخانەكان ناكات”.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوودا زاتر لە 800 توشبووی نوێ تۆماركراون، بەشێك لەو حاڵەتانەش منداڵن، ئامارەكانیش رۆژ بەڕۆژ لە هەڵكشاندان.
د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان لە سلێمانی گوتی:”كۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵكشاندایە و منداڵانیش بێبەش نین لە توشبوون بە كۆرۆنا، لە ئێستاشدا ژمارەی توشبوون لەناومنداڵاندا زیادیكردووە”.
وتیشی، “ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە بەشێك لەو منداڵانەی توشی كۆرۆنا دەبن حاڵەتەكانیان سوكە و رۆژانە سێ بۆ چوار منداڵ داغڵ دەبن، لەئێستادا زیاتر لە 20 حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا هەیە”.
بهوتهی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان بەشێك لەو منداڵانەی سكچون و ڕشانەوە دەگرن گومانی كۆرۆنایان لێدەكرێت، چونكە ئەوەش یەكێكە لە نیشانەكانی كۆرۆنا، چارهسهر بۆ منداڵان بهههمان شێوهی چارهسهری پێشتری كۆرۆنایە.