پارێزگاری هەولێر لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدات
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، له كاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاماده‌كاریی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت و کاتژمێر ٨ دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:” بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رچووه، وه‌كو خۆی له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئێمەش پارێزگاریكردنه له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ره‌چاوی دۆخ و گوزه‌ران و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن”.
وتیشی:” بە ناچاری بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دراوە، چونکە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن، لە کاتژمێر ٨ی ئەمشەوەوە سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر داده‌خرێن، ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌وه نیازی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێریان هه‌یه، رەچاوی ئەوە بکەن کە لەدوای ئەوەوە رێگەیان پێ نادرێت”.
سەبارەت بە گرانکردنی نرخی خواردن و شتومەک لە مانگی رەمەزاندا ئاماژەی بەوەشکرد:” ئەو کەسانەی مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ بەرزکردنەوەی نرخ رێوشوێنی توندیان بەرمابەر دەگیرێتە بەر”.
شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی لە کاتژمێر ٨ی شەو بۆ ٦ی بەیانی بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند.