پشووی ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە
وەزارەتی پەروەردە پشووی ناوەندەکانی خوێندنی درێژکردەوە تا ئەو کاتەی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت و بڕیاری نوێ دەردەچێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەکانی خوێندن بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: تاوەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی – ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە.
وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت:” تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە”.