قوباد تاڵه‌بانی: ئاسانكاری ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێنی دانا و ڕایگه‌یاند حكومه‌ت به‌هه‌موو توانایه‌وه ئاسانكاریی بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك و وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌كات پرۆژه‌ی هاوشێوه له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی جێبه‌جێ بكات.
له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێن، ئه‌مڕۆ 8 نیسانی 2021 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كارگه‌كه‌ی به پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق له قه‌ڵه‌مدا و سوپاسی كۆمپانیای ئابورلاند و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیشی كرد له سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به نمونه‌یه‌كی باشی پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم دایه قه‌ڵه‌م بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و رایگه‌یاند: حكومه‌ت به هه‌موو توانایه‌وه هانی وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران ده‌دات ڕووبكه‌نه كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له‌پێناو بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێز و سه‌قامگیر و به‌رهه‌مهێن.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێن جگه له‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار هه‌لی كاری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، كه‌رتی كشتوكاڵیش هه‌نگاوێك ده‌باته پێشه‌وه و وتیشی: “ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و ئامانجه‌یه كه پێشتر به‌ڵێنیان دابوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ین”.
هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ته‌نها به‌و پڕۆژه‌یه ناوه‌ستن و له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی دیكه خه‌ریكن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوشێوه‌ی دیكه، به‌تایبه‌ت پاش په‌سه‌ندكرانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و پرۆژه یاسای بودجه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكراوه‌تر ده‌بن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره كه هه‌م هه‌لی كاری زیاتر بڕه‌خسێنێت و هه‌م ژێرخانی ئابوری به‌هێزتر بكات.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، ده‌بێت له پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵدا ڕه‌چاوی هه‌موو پێوه‌ره ستاندارد و زانستییه‌كان بكرێت “بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م زۆرترین و باشترین جۆری به‌رهه‌ممان هه‌بێت و هه‌م كه‌مترین زیان به سامانی خاك و ئاو بگه‌یه‌نین”، داواشیكرد له به‌كارهێنانی ئاودا ڕه‌چاوی باشترین سیستمی ئاودێری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی ئاو به فیڕۆ بچێت.