توركمانەكان بەلیستێكی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردن دەكەن
سەرجەم حزب و لایەنەكانی توركمانی كەركوك بڕیاریاندا بە یەك لیست و لەژێر ناوی “هاوپەیمانی بەرەی توركمانی عیراقی” بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقدا بكەن، كە بڕیارە لەمانگی 10ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراقی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 8-4-2021 لە كەركوك ئەنجامیدا، نەخشەڕێگای لایەنە توركمانەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق خستەڕوو.
تۆران ئاماژەی بەوەدا كە تەواوی حزبە توركمانەكانی عیراق بە یەك لیست و لەژێر ناوی “هاوپەیمانی بەرەی توركمانی عیراقی” بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكەن.
ناوبراو تیشكی خستەسەر ئەوەی كە بەرنامەی سیاسیی خۆیان بۆ هەڵبژاردن لەم نزیكانە دەخەنەڕوو، جەختی لەوەشكردەوە كە بەشداریكردنیان بە یەك لیست لە هەڵبژاردنەكە لە سەرتاسەری عیراق، دەبێتە هۆی سەركەوتنی توركمانەكان.
بەگوێرەی زانیارۆییەكان، لایەنە توركمانەكان لەنێوان خۆیاندا رێككەوتوون حەسەن تۆران بكرێتە سەرۆكی لیستە هاوبەشەكە.