ملیۆنان ڤاکسین رەوانەی عێراق دەکرێت
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاشکرایکرد لە رۆژانی داھاتوودا ملیۆنان ڤاکسین رەوانەی عێراق دەکرێت.
نوێنەرایەتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق، رایگەیاند، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەگەر ھاوڵاتیان پابەندی رێکارەکانی تەندروستی بن و ڤاکسینیان پێبدرێت، ئەگەری زۆرە لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەی تووشبوان کەم ببێتەوە.
ھۆشداریشیدا ئەگەر ژمارەی تووشبوان لە رۆژانی داھاتوودا بەرز ببێتەوە، گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت.
رونیشیکردەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ کەمکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا درێغی نەکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی کردووە.ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتودا، ملیۆنان ڤاکسین رەوانەی عێراق بکرێت.