ئیمارات دەیەوێت وەبەرهێنان لە كوردستان بكات

ئیماڕات سەركەوتوو بووە لە وەبەرهێنانی سێكتەری وزەدا لە هەرێمی كوردستان و دەیەوێت ئاستی وەبەرهێنان فراوانتر بكات.محەمەد مەهیری بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئیماڕات لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ محەمەد سەعید سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و بە بەشداری ئەحمەد زاهری كونسوڵی گشتی ئیماڕات لە هەولێر كۆبوونەوە سەبارەت بە هەلی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئیماڕات دێت كە بڕی ٣ ملیار دۆلار لە لایەن ئیماڕاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق تەرخانكرا و هەرێمی كوردستانیش وەك ناوەندێكی گرنگ و ستراتیژی ئیماڕاتە بە تایبەتی پاش ئەو وەبەرهێنانەی لە بواری وزەدا لە هەرێمی كوردستان كردوویەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *